گشتی
هەژارەكان باشتر دەتوانن مێشكی ئەوانی دیكە بخوێننەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی نوێ ئاشكرایكردووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان و خانووە گران و جلوبەرگە جوان و گرانبەهاكان، توانای ئەوەیان نییە بە باشی هەستی ئەوانی دیكە بخوێننەوە، بەڵام منداڵ یاخود نەوەی ئەو كەسانەی هەژارن و ژیانێكی ئاسایی دەژین باشتر دەتوانن مێشك و هەستی ئەوانی دیكە بخوێننەوە.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە زانستییە، كە پێگەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردووەتەوە، لێكۆڵینەوەكە لەرێگەی تاقیكردنەوەی زانیاریی كە ناسراوە بە خوێندنەوەی مێشك لەرێگەی چاوەوە ئەنجامدراوە، داوا لە بەشداربووانی لێكۆڵینەوەكە كراوە كە لەهەردوو پێكهاتەی دەوڵەمەند و ئاسایی بوون، باری دەروونی یەكتر لەرێگەی چاویانەوە بخوێننەوە.
هەر بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە، ئەنجامەكە دەریخستووە كە ئەو كەسانەی لە چینی ئاسایی و هەژاری كۆمەڵگە بوون، باشتر توانیویانە لە مێشك و دەروونی ئەوانی دیكە تێبگەن، بەراورد بە خوێندنەوەی ئەو كەسانەی لەچینی دەوڵەمەند بوون و لە لێكۆڵینەوەكەدا بەشدارییان كردووە.
ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، هۆكاری ئەو ئەنجامە ئەوەیە، چینی ئاسایی و هەژاری كۆمەڵگە دەیانەوێت پێداویستیەكانیان بەدەستبهێنن و پێداویستی كەسانی دیكەش بزانن، بەمانایەكی دیكە هەستی سۆزدارییان زیاترە.
لە لێكۆڵینەوەكەدا شیكاری بۆ توانای هەستپێكردنی سۆزداری نزیكەی 300 بەشداربوو كراوە، بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خوێندنەوەی مێشكیان لەرێگەی چاوەوە بۆ ئەنجامدراوە، لە تاقیكردنەوەكەدا 36 وێنەی بەشە جیاجیاكانی دەموچاو و جەستەی مرۆڤ نیشانی بەشداربووان دراوە، دەركەوتووە كاردانەوەی كەسەكان بەپێی چینی كۆمەڵایەتیان بۆ وێنەكان زۆر جیاوازبووە.