تەندروستی

خواردنەوە گازییە لە قوتونراوەکان راستەوخۆ بەكارمەهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوە گازییە لە قوتونراوەکان راستەوخۆ بەكارمەهێنن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراك لە بابەتێکیدا باس لە خواردنەوە گازییە لە قوتونراوەکان دەکات و دەڵێت "خواردنەوە لەقوتونراوەکان راستەوخۆ بەكارمەهێنن، چونکە زیانی تەندروستی هەیە".

ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستە خواردنەوە گازییەكان بڕێكی كەم بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی تەندروستیمان لەر ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر و دوانۆئۆكسیدی كاربۆن و موادی پارێزەر و ترشی و رەنگی تیێدایە کە هەموویان زۆر بەكارهێنانی زیانی تەندروستی یان هەیە".

ئاماژەی بەوەشکراوە "زۆر گرنگە  خواردنەوە گازییەكان بكرێتە پەرداخەوە راستەوخۆ بەكارنەهێنرێت، چونكە سەری ئەو قووتوەكان بڕێكی زۆر تۆز و حەشەرات و پاشەرۆی مشكك بە تایبەتی میزی مشك بەری دەكەوێت، لەكاتی كۆگاكردنیدا ئەگەر بەشێوازێکی تەندروست و سەلامەت کۆگا نەکرێت، کە هۆكارە بۆ بەكتریای لیپتۆسپایرۆس كە كاری گەری ڕاستەوخۆی بۆسەر تەندروستی هەیە تا حاڵەتی مردن بۆیە  پێویستە قوتوەكان جوان بشۆردرێتەوە یان بكرێتە پەرداخەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan