عیراقی

پەرلەمانتارێکی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا-

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق دەستی لەکاری پەرلەمانتاری کێشایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەیاد عەللاوی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نیشتیمانی رایگەیاندووە "بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عیراق نەیتوانیوە رۆڵی یاسایی و چاودێریی خۆی بگێڕێت و بە باشی كاری لەسەر داواكارییەكانی هاوڵاتییان و جەماوەر نەكردووە، بۆیە ئەیاد عەللاوی دەستی لەكاركێشاوەتەوە".

هۆکاری دەست لەکاركێشانەوەی عەلاوی بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە پەرلەمان بەباشی کارەکانی ئەنجام نادات و چاودێرێکی باش نیە.
Qaiwan
Qaiwan