جیهانی
چین: سوپای هیند سنووری وڵاتەكەمانی بەزاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سوپای چین رایدەگەیەنێت، هێزەكانی هیند لە هەوڵێكی دژ بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی گرژییەكان، سنووری ئەو وڵاتەیان بەزاندووە و دەستڕێژی گولـلەیان لە پاسەوانانی چین كردووە.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی سپۆتنیك، (ژانگ شویلی، وتەبێژی سوپای چین رایگەیاندووە "هێزەكانی هندستان لە هەوڵێكی دژ بە لە گەڵ یاسا و رێككەوتنەكاندا سنوورەكانی چینیان لە كوێستانەكانی (گاد پایۆ) بەزاندووە و هاتوونەتە نێو خاكی ئەو وڵاتە و دەستڕێژی گولـلەیان لە سەربازانی چینی كردووە، بەڵام پێكدادانەكە هیچ زیانی گیانی بە دوواوە نەبووە".
ئەم پێكدادانە لە كاتێكدا روودەدات، هەفتەی رابردوو، پاش چاوپێكەوتنی وەزیرانی بەرگری هەر دوو وڵات، چین و هندستان رێككەوتن كە خۆیان بە دوور بگرن لە هەر رووداو و كردەوەیەك كە گرژی لێبكەوێتەوە.