تەندروستی

68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگەیاند،بەپێی ئامارەكە لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 27 هەزار پشكنین ئەنجامدراوە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 27 هەزار 809 كەس ئەنجامدراوە و تووشبوونی 4 هەزار و 894 كەسی دیكە بە پەتاكە پشتڕاست كراوەتەوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "لەماوەی 24 كاتژمێردا 68 كەسیش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و هاوكات سێ هەزار و 465 حاڵەتی چاكبوونەوەش لەپەتاكە تۆماركراوە".

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق "تا ئێستا كۆی ئەوانەی لەسەرانسەری عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ژمارەیان گەیشتووەتە 269 هەزار و 578 كەس، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و 657 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و 206 هەزار و 324 كەسیش بەتەواوی چاك بوونەتەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان