تەندروستی
لەنێوان ساڵانی 20 بۆ 50.. چی بخۆین و چەندێک نان بخۆین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن و چوونە ناو قۆناغی كۆتایی تەمەنەوە، هەندێك خواردن هەیە دەبێت ئاگاداریان بین، ئەو خواردنانە چین و چۆن زیان بەتەندروستیمان دەگەیەنن، ئەی چی دەربارەی نان كە لە زۆربەی گەلانی وڵاتە دواكەوتووەكان زۆر دەخورێن، بڕی چەندێك رۆژانە دەبێت بخورێن؟

بەگشتی بەكارهێنانی پێكهاتە خۆراكییەكانی رۆژانەمان بەم شێوەی خوارەوە ریز دەكەین، بەشێوەیەكی هاوسەنگ و بەبێ زیادەخۆری.
1-سەوزەوات، وەك تەماتە و خەیار و باینجان، رێژیەكی كەمی وزەیان تێدایە، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵە خۆراكییەكان و ڤیتامینەكانن.
2-میوە، وەك سێو و پرتەقاڵ، بە بەراورد بە سەوزە رێژەیەكی زیاتری وزەی تێدایە، بەهەمان شێوە ڤیتامین و ریشاڵە خۆراكییەكان دەبەخشێت بە جەستە.
3-كاربۆهیدراتەكان، نان و برنج و پەتاتە و مەعەكەرۆنی دەگرێتەوە، هەروەها شیرینیەكان و شەكر، بەڵام دەبێت بە كەمی بەكاربهێنرێن.
4-پرۆتینات، هەموو جۆرەكانی گۆشت دەگرێتەوە لە گۆشتی سور و ماسی و ئەوانی دیکە.
5-شیر و بەرهەمەكانی وەك ماست و پەنیر، ئەوانە رۆڵێكی گرنگیان هەیە بۆ جەستە لە پاراستنی گرژی ماسولكەكان و پێدانی كالیسیۆمی پێویست.
6-چەوری، وەك رۆن و دوگ و كەرە.

مالپەڕی ئیت زیس نۆت زات (eat this, not that) لە راپۆرتێكدا ئەو خۆراكانەی زیاتر پێویست و گرنگن بۆ تەمەنێكی دیاریكراو بەم شێوەی خوارەوە خستویەتیەڕوو لەگەڵ تێبینی ئەوەی ئەمانە تەنها ئامۆژگاری گشتی و راوێژپێدانە نەك چارەسەر بۆ نەخۆش.
قۆناغی تەمەنی 20 ساڵی
1-پرۆتینات، لەگەڵ سەرنجمان لەسەر بوارەكانی دیكەی تەندروستیمان لە پرۆتین وەك مریشك و گۆشت، كە پرۆتین دادەنرێت بە بنەمایەكی گرنگ بۆ رێكی لەش.
2-كاربۆهیدراتی ئاڵۆز، وەك پەتاتە(كوڵا و برژاو)، پەتاتەی شیرین و برنج، بە سەرچاوەیەكی گرنگی وزە دادەنرێت.
3-چەرەسات و گوێز و بادەم، بەشێكی زۆر لە ڤیتامین و دژە ئۆكسان و چەوری و پرۆتینات و ریشاڵە خۆراكیەكانی تێدایە.
4-خواردنە دەوڵەمنەدەكان بە كالیسیۆم، هاوكاری بەهێزبوونی جومگە و ماسولكەكانی جەستە دەكات و بەچالاكی دەتهێڵێتەوە تا 60 ساڵی، هەروەها بەرهەمەكانی شیر و كونجی و سەوزە وشكراوەكان و برۆكلی خۆراكێكی باشن بۆ زیادبوونی كالیسیۆم.
5-خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ئاسن، ئەوانەی پێویستن بۆ بەدەستهێنانی خرۆكە سورەكانی خوێن، لە فاسۆلیای وشك و سپیدا زۆرە، هەروەها لە دوگ و گۆشتی سوری بەبێ چەوری و ماسی و ماسی تونە و گوێزدا هەیە.
قۆناغی تەمەنی 30 ساڵی
1-زەیتی زەیتون، دەوڵەمەندە بە پۆلی نیفۆل كە دژە ئۆكسانە و رێژەیەك چەوری بەسوودی تێدایە.
2-خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە دژە ئۆكسان، وەك توو و سەوزە رەنگاورەنگەكان و میوەی ناوچە خولگەییەكان.
3-هێلكە و ماسی چەور وەك سەلەمون، زانایان دەڵێن ئەوانەی دەگەنە تەمەنی 30 ساڵی، ساڵانە هۆرمۆنی تسۆستریۆن بەرێژەی 01% كەمدەكات بۆیە ئەو خۆراكانە پاراستن و هاوسەنگی ئەو هۆرمۆناتانە رادەگرێت، ماسی چەور و هێلكە ڤیتامین دی و چەوری بەسودی تێدایە كە هەردووكیان پاڵپشتێكی باشن بۆ بەهێزكردنی هۆرمۆناتی تسۆستریۆن.
4-بەرهەمە شیرەمەكانی كەم چەور، ئەو كەسانەی لەدوای تەمەنی 35 ساڵیەوە تووشی داخورانی جومگەكان دەبن پێویستییەكی زۆریان هەیە بە بەكارهێنانی بەرهەمە شیرەمەنیەكان، بەڵام بە وریاییەوە كە رێژەی چەوریان كەمبێت.
5-ڤیتامین ئی، كە گرنگە بۆ زاوزێی پیاوان و ژنان، ئەڤۆگادۆ و سنەوبەر.
قۆناغی تەمەن 40 ساڵی
1-خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە دژە ئۆكسان، دەبێتە هۆی دواخستنی پیری و راگرتنی نەرمی پێست، رێگایەكی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی لە خۆراكە میوەییەكان و سەوزەمەنییە رەنگاورەنگەكاندا هەیە.
2-خۆراكە تەندروستەكان بۆ دڵ، وەك سیر و پیاز و كەوەرز و زەردەچە و زەیتون و سەوزە گەڵادارەكان.
3-تۆوەكان هەموویان، وەك گەنم و برنج هاوكاریەكی باشی هەرسكردن دەكەن و وا لەكەسەكە دەكەن هەست تێری بكەن و بڕی پێویست خۆراك بخۆن.
4-كەرتەشی بەسوودە بۆ جگەر و كاریگەریشی هەیە لەسەر خەستی میز.
5-تۆوی گوڵەبەڕۆژە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و سیلینیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەها بەسوودیشە بۆ تەندروستی دڵ و لولە خوێنبەرەكان.

قۆناغی تەمەن 50 ساڵی
1- سەوزەواتە زۆر ریشاڵەدارەكان، وەك كەلەرم و قەڕنابیت و برۆكلی كە هاوكاری جێگیركردنی رێژەی شەكر دەكات لە خوێندا بەرێگەی هێواشكردنەوەی پرۆسەی هەرسكردن.
2- زەردەچەوە، دژی هەوكردنە.
3- پرۆتینە خۆراكییەكان، لە نیسك و لۆبیا و فاسۆلیادا هەیە.

رۆژانە بڕی پێویستی نان چەندە؟
كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ خۆراك رایانگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی بڕی پێویستی خواردنی رۆژانەی نان لە نێوان 200 بۆ 300 گرامدایە، هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە كە پێویستە ئەو نانە بخورێن كە هی بەرهەمە تۆویەكانن كە دەوڵەندن بە ریشاڵە خۆراكییەكان و بە سوودن بۆ تەندروستی، وە ریشاڵە خۆراكییەكان هەستی تێربوون بەخێرایی دروست دەكەن، هەروەها رێگری دەكەن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دڵ و خوێن بەربوون و شێرپەنجەی ریخۆڵە.
لەلایەكی دیكەوە ئەو كۆمەڵەیە باسیان لەوەشكردووە، نانی سپی دروستكراو لە گەنم زیانی زۆری هەیە، بەهۆی ئەوەی بەرزونزمی بە قەڵەوی دەكات لەكاتێكدا لە هەندێك باری تەندروستیدا سوودیان هەیە.
هەروەها وتوویانە نانی سپی گونجاوە بۆ گەدە دوای نەشتەرگەری شكاوی یان بەركەوتنی كەسەكە بە ڤایرۆسی گەدە یان لە حاڵەتی نەخۆشی بەردەوامەكانی گەدە، لەو حاڵەتانەدا نانی سپی باشترە بە بەراورد بەنانی دانەوێڵە.
س.س