جیهانی

توركیا؛ 10 ملیۆن بێكار هەیە و بودجەش 139 ملیار لیرە كورتی هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا؛ 10 ملیۆن بێكار هەیە و بودجەش 139 ملیار لیرە كورتی هێناوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" رایگەیاند وڵاتەكەی ژمارەی پێوانەیی لە خراپی دۆخی ئابووریی تۆماركردووە و حكومەتیش هیچ بەرنامەیەكی بۆ دەربازبوون لێی نییە، هەروەك ئاماژەی بەوەشكردووە ستراتیژیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا سەركەوتوو نەبووە و دەوڵەتیش ژمارەی راستەقینەی تووشبوو و مردووان دەشارێتەوە.

كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" لە میانەی بەشداریكردنی لە ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی لە رێگەی سكایپەوە وتی "قەیرانی ئابووری قوڵبووەتەوە، ژمارەی بێكارەكان بۆ 10 ملیۆن بەرزبووەتەوە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە لە مێژووی كۆماری توركیادا".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دەیان هەزار منداڵ بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەژاری كە پێشتر بەم شێوەیەی ئێستا رووی نەداوە، توركیا بووەتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە، بەڵام حكومەت هەر مشتومڕی لەسەر دەكات و دەڵێت دۆخەكە وەكو خۆیەتی"، روونیشیكردووەتەوە "بودجەی 2020 كورتهێنانی بە بڕی 139 ملیار لیرەی توركی بەخۆیەوە بینیووە و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی نەرێنیی ترە". 

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا، كەمال كلیچدار ئۆغڵو وتوویەتی "هەمووان ئەوە دەزانن ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاترە لەوەی كە حكومەت رایدەگەیەنێت، ئەوە باوە كە ژمارەكانی حكومەت لەگەڵ واقیع یەكنایەتەوە".

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری وتیشی "حكومەت پلانێكی ستراتیژیی و زانستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە بەهۆی دەستوەردانی ئەردۆغانەوە، نەخۆشخانەكان و یەكە تەندروستییەكان پڕن لە نەخۆش، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەت پەیوەست نییە بەو پرسەوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان