عیراقی

مستەفا كازمی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سبەینێ بە سەردانێك دەگاتە هەرێمی كوردستان و سەرەتا لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێم دەكەوێت، بڕیاریشە دوو سبەی بێتە سلێمانی و چاوی بە بەرپرسانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بكەوێت.

سەرچاوەیەك لە شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغداوە بە مەودا میدیای وت"سبەینێ شاندی هەرێم كە لە بەغدایە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجامی گفتوگۆكان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ئەرێنی بوون".

وتیشی"بەهۆی ئەوەی گفتوگۆی شاندەكە ئەرێنی بووە، بڕیارە سبەینێ مستەفا كازمی سەردانی هەولێر بكات و لەسەرەتادا چاوی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هەرێم و بەرپرسانی حكومەت دەكەوێت، پاشانیش بۆ رۆژی دواتر دەچێتە سلێمانی و چاوی بە بەرپرسانی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەوێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو"بڕیارە گفتوگۆی شاندی هەرێم و بەغدا لە هەولێر لەبارەی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و ناوەند درێژەیان پێبدرێت و رێككەوتنی هەرێم و بەغداش نزیكە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان