جیهانی
ماكرۆن: پێویستە هەڵوێستی راشكاوانەمان بەرانبەر توركیا هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت ئەوروپا هەڵوێستی توند و راشكاوانەی بەرانبەر توركیا هەبێت، باس لەوەشدەكات كە وڵاتەكەی لە پرسی دەریای ناوەڕاستدا پشتیوانی یۆنان دەكات.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی باشووری ئەوروپا رایگەیاند "دەبێت ئەوروپا هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای دژی رەفتارەكانی توركیا هەبێت".
وتیشی " پێوستە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستێكی یەكگرتوویان هەبێت و فەرەنساش لە پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا پشتیوانی لە یۆنان دەكات".
جێی ئاماژەیە، بڕیار وایە 24 - 25 ئەم مانگە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی باشووری ئەوروپا بەڕێوەبچێت، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پرسی پەیوەندییەكانی وڵاتانی ئەوروپایە لەگەڵ توركیا و پێدەچێت چەند سزایەكیش بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێندرێت و هەڵوێستی لەدژ رابگەیەندرێت.