جیهانی
توركیا وەڵامی سەرۆكی فەرەنسای دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا وەڵامی وتەكانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسای دایەوە و رایگەیاند "سەرۆك كۆماری فەرەنسا بە شێوەیەكی بێسنوور هێرشیكردووەتە سەر سەرۆك كۆماری توركیا".
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا هاتووە "ماكرۆن هاوشێوەی كاتی ئیمپریالیزم لە دەریای ناوەڕاست رەفتار دەكات و توركیا تەواوی پیلان و یارییە خراپەكانی فەرەنسای ئاشكرا كردووە".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاندووە "ئیدی ئەو سەردەمە بەسەرچووە فەرەنسا تەواوی ئامانجەكانی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت".
جێی ئاماژەیە، پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاندبوو "دەبێت ئەوروپا هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای دژی رەفتارەكانی توركیا هەبێت، پێوستە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستێكی یەكگرتوویان هەبێت و فەرەنساش لە پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا پشتیوانی لە یۆنان دەكات".
وتیشی "چیتر توركیا هاوبەشی ئێمە نییە لە ناوچەكەدا، توركیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەندامی ناتۆ دەبێت هەڵسوكەوتی رۆژانەی پەسەندكراو و بەرپرسانە بێت".