جیهانی
دوای هەڕەشەكەی ماكرۆن..توركیا ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بەڵام بەبێ مەرجی پێشوەخت، ئەمەش دوای هەڕەشەكانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دێت لەو وڵاتە.
چاوشئۆغلۆ، رایگەیاند"یەكێتی ئەوروپا دەبێت بەشێوەیەكی یاسایی لەكێشەی نێوان توركیا و یۆنان بڕوانێت تایبەت بە كێشەی سنووری ئاوی نێوان توركیا و یۆنان، پێویستیشە لەوبارەیەوە بێلایەن بێت".
بەهۆی ئەوەی توركیا دەیەوێت لەئاوەكانی دەریای ناوەراست كە یۆنان بە سنووری خۆی دەزانێت وزە بەرهەم بهێنێت، گرژی كەوتووەتە نێوان یۆنان و توركیاوە، یەكێتی ئەوروپاش دەیەوێت بەوهۆیەوە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا هەڕەشەی لە توركیا كرد و رایگەیاند "فەرەنسا لەكێشەی نێوان توركیا و یۆناندا پشتیوانی یۆنان دەكات".