تەندروستی
نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پارەی زیاتر دەكات بۆ دابینكردنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوایكرد بڕی 35 ملیاری تر كۆبكرێتەوە بۆ پشتگیریی دارایی بەرنامەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و دابینكردنی ڤاكسینی خۆپارێزی لە كۆڤید-19 لەسەرانسەری جیهاندا.
گۆتێرێس، لەمیانی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا رایگەیاند " بڕی ئەو هاوكارییانەی تا ئێستا بۆ بەرنامەی تەندروستی جیهانی كۆكراونەتەوە گەیشتۆتە سێ ملیار دۆلار، بەراورد بەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی داوای دەكات، بڕێكی كەمە، كە دەكاتە یەك لەدەی ئەوەی بەرنامەی تەندروستی جیهانی پێویستی پێیەتی".
وتیشی "لەئێستادا پێویستمان بە 35 ملیار دۆلاری تر هەیە لەپێناو گەشەپێدان بە بەرنامەكە و فراوانكردنی".
جێی ئاماژەیە، ژمارەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتۆتە 28 ملیۆن كەس، لەو ژمارەیەش، 909 هەزار گیانیان لەدەستداوە، و زیاد لە 20 ملیۆن كەسیش چاكبوونەتەوە.