تەندروستی
نوێترین زانیاری لەبارەی ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد دژ بە كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی نەخۆشكەوتنی خۆبەخشێك لە كۆی نزیكەی 60 هەزار كەس، پرۆسەی تاقیكردنەوەی ڤاكسینە پەرەپێدراوەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد و كۆمپانیای ئەسترازینیكا لە قۆناغی سێیەمدا راگیرا، بەڵام بڕیارە پرۆسەی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە بەزوویی دەست بە كارەكانی دەكاتەوە رەنگە لە كۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی گاردیان، پاسكال سۆریۆت، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەسترازینیكا كە كۆمپانیایەكی بەریتانی- سویدیە و لە بواری بەرهەمهێنانی دەرماندا كار دەكات، رایگەیاند "ئێمە هێشتا پێمانوایە لەسەر هەمان رێچكەین و لە كارەكانمان بەردەوامین و بە زوویی بە جۆرێك دەست بە تاقیكردنەوەكانمان دەكەینەوە كە بتوانین لە كۆتایی ئەمساڵدا رەزامەندیی كۆتایی بۆ بەرهەمهێنانی بە كۆمەڵی ڤاكسینەكە وەربگرین".
پاسكاڵ، لەبارەی نەخۆشكەوتنی خۆبەخشەكەوە رایگەیاند "حاڵەتێكی زۆر باو و ئاساییە هەموو زاناكانیش پێیانوایە حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام لەبەرئەوەی هەموو دنیا چاوی لە دەستی ئێمەیە، هەربۆیە نەخۆشكەوتنی ئەو خۆبەخشە زەقكرایەوە".
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەسترازینیكا، باسی لەوەشكرد "خۆبەخشە ژنە نەخۆشكەوتووەكە لەژێر چاودێریدایە و تاقیكردنەوەی زیاتری بۆ دەكرێت و دوای دڵنیابوونەوە لە تەندروستی و پەیوەندی نەبوونی بە پێكهاتەی ڤاكسینەكەوە، دەست بە كارەكان دەكەنەوە".