کوردستانی

كازمی: مێژوو بە شانازییەوە یادی مام جەلال دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی: مێژوو بە شانازییەوە یادی مام جەلال دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی سەردانیدا بۆ سلێمانی چووە سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال سكرتێری پێشووی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق و تاجەگوڵینەی لەسەر مەزارەكە دانا.

دەقی نوسینەكەی كازمی لە دەفتەری یادەوەری مەزاری سەرۆك مام جەلال دا

ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەكێك لە پیاوە گەورەكان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموكراتیم لە عیراق كرد، هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین.
مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەكاتەوە

مستەفا كازمی
سەرۆك وەزیرانی عیراق
Qaiwan
Qaiwan