ئابووری

نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ یەكشەممە 13 ی ئەیلولی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 39 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 37 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ شەممە 12ی ئەیلولی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 39 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 37 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەیاننامەیەكی ئاژانسی بلۆمبێرگ باس لەوەدەكات زیاتر لە 18 كەشتی هەڵگری نەوت لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانی نەوتەوە راگیراون، ئەمەش وێرای لێكەوتەكانی كۆرۆنا و وەستاندنی هەندێك لە بازاڕە پیشەسازییەكان بە هۆكارێك بۆ دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت لەماوەی هەفتەی رابردوودا.
Qaiwan
Qaiwan