تەندروستی
بەپێی تەمەن.. بڕی پێویستی رۆژانەی ئاو خواردنەوە چەندە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
سەنتەری نیشتیمانی بۆ خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان، لە وڵاتی سعودیە، لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تویتەر هەندێك راسپاردەیان سەبارەت بە رێژەی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوەی رۆژانە راگەیاند.
سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەكردووە پێویستی ئاو بۆ جەستە بەگوێرەی كێشی جەستە جیاوازە، بەڵام رێژەی گونجاو بە پێی تەمەن بەم شێوەی خوارەوەیە:
- منداڵان لە تەمەنی 4 بۆ 8 ساڵی رێژەی 1.2 لیتر ئاویان پێویستە.
- كچان لە تەمەنی 9 بۆ 13 ساڵی رێژەی 1.4 لیتر ئاویان پێویستە.
- كوڕان لە تەمەنی 9 بۆ 13 ساڵی 1.6 لیتر ئاویان پێویستە.
- پێگەشتوان 2.4 لیتر ئاویان پێویستە.
سەنتەرەكە باسی لەوەشكردووە كە نزیكەی 60٪ ی كێشی جەستە پێكدێت لە شلە و شلەكەش رێگە بە ئەندامانی دیكەی ناوەوەدەدات چالاكبن لە ئەركەكانیان. هەروەها ئاو پلەی گەرمی جەستە رێكدەخات و پارێزگاری لە نەرم و نیانی جەستەش دەكات.
شلە لەچی پێكدێت؟
ئاو زۆربەی شلەی لەش پێكدێنێت لەگەڵ هەندێك خواردنەوەی دیكە كە بەشێكن لە شلەی رۆژانە و خۆراكێكی دەوڵەمەندیشن بە شلەمەنی، وەك: كاڵەك، پرتەقاڵ، سێو، ترێ، خەیار، كاهو، كەرەوز و كەلەرم.
ئایا خواردنەوەی ئاوی زۆر باشە؟
زانایان دەڵێن خواردنەوەی زیاد لە پێویستی شلەكان هیچ سودێكی زیادەیان نابێت، بۆنمونە: وەرزشەوانان بەهۆی خواردنەوەی ئاوی زۆرەوە ئەگەرێ زۆریان هەیە بەمەترسی كەمبوونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا.