عیراقی
عیراق بۆ چارەسەری كێشەیەک شاندێك دەنێرێتە ئێران و توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەمزوانە شاندێكی دانوستانكار بە سەرۆكایەتی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان پێكدەهێنرێت و سەردانی هەریەك لە ئێران و توركیا دەكات بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی ئاو لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا.
ئیقبال عەبدولحسێن، بڕیاردەری لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند "وەزارەتی دەرەوە پێی راگەیاندوین بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، شاندێكی دانوستانكار بەسەرۆكایەتی مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان پێكبهێنین بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەریەك لە ئێران و توركیا بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی ئاو".
ئیقبال عەبدولحسێن باسی لەوەشكرد "شاندی دانوستانكار هەوڵدەدات بۆ چاسەركردنی كێشەی بەردانەوەی ئاوی هاوبەش و دروستنەكردنی بەنداوی زیاتر لەلایەن ئێران و توركیاوە كەدەبێتە هۆی زیادكردنی ناوچەی بیابانی لە عیراق، سەرەڕای ئەوەی زیان بە كشتوكاڵی عیراق دەگەیەنێت".
بڕیاردەری لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق "جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی سەركەوتنی شاندەكە لە چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە ئاو".
ناوبراو بەكارهێنانی دۆسیە ئابووریەكانیشی بە دوور نەزانی لە ئەگەری ملنەدانی ئەو دوو وڵاتە بۆ خواستەكانی هەمووان بە یەكسانی.