تەندروستی
ئەو زانیارییانەی لەسەر هەنار نەتزانیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی گۆڤاری (Advanced Biomedical Research) بۆ تەندروستی و ژیانی، هەنار بەوەجیادەكرێتەوە كە سوودێكی زۆری تەندرووستی هەیە، چونكە هاوكارە بۆ رێگریكردن لە نەخۆشییە ترسناكەكان و چارەسەریشە بۆ بەشێك لە نەخۆشییەكان، لەگەڵ بینینی رۆڵێكی باش بۆ پیرنەبوونی خانەكان و نەخۆشی شێرپەنجە و بەرزنەبوونەوەی فشاری خوێن و شەكری خوێن و هەوكردنەكان.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی سەلماندووە كە هەندێك پێكهاتە لە هەناردا هەن وەك پولیفینۆڵ (Polyphenols) كاریگەری گەورەی هەیە دژی ئۆكسان و هەوكردن و شێرپەنجە.
هەروەها شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی(Free radicals)، كە رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ پیربوونی خانەكان و شێرپەنجە، هەروەها هەنار میوەیەكی دەوڵەمەندە بە دژە هەوكردنی بەهێز، چونكە مادەی فلاڤۆنۆید (Flavonoids) و ئەنسۆسیانین (Anthocyanins) و پەنیك ئەكسید(Punicic acid) و ئیلاجیتانین (Ellagitannins)، پێكهاتەی تر كە دژە ڤایرۆس و دژە هەوكردن و رێگریكردنە لە پەستانی خوێن تێدایە.

چارەسەری برین
دەتوانرێت هەنار بەكاربهێنرێت بۆ پارێزگاریكردن و چارەسەركردنی زۆر نەخۆشی وەك شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ و خوێن بەربوون و كرژبوونی ماسولكەكان و هەوكردن و نەخۆشییەكانی دیكەش، لەگەڵ ئەوانەشدا هەنار زۆر باشە بۆ چارەسەری برین و بەسوودە بۆ زاوزێ.
لێكۆڵینەوەیەك كە گۆڤاری ئۆنكۆلۆجی ریڤیو (Oncology Reviews) بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، مادەی بۆلیفینۆل هەیە لە هەناردا كە رێگریكارێكی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و سی و ملی رەحم، هەروەها هەنار دژی نەخۆشی شێرپەنجە و هەوكردن و نەخۆشی شەكرەیە و جگەر دەپارێزێت و دژە ئۆكسانە.

نەخۆشی دڵ
بەگوێرەی پێگەی DWی ئەڵمانی، هەنار رێژەی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و مەترسی تووشبوونی بەنەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، چونكە پێكدێت لە مادەی دژە ئۆكسان و هاوكارە بۆ رێگریكردن لە كۆكردنەوەی پەڕەی خوێن و كەمكردنەوەی فشاری خوێن، هەروەها هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكردووە، هەنار ئازاری هەوكردن كەمدەكاتەوە كە بەرێژەیەكی زۆر لەكەسانی بەتەمەندا روودەدات.
جگەلەوەش، چەند پسپۆڕێكی بەریتانی توێژینەوەیەكی نوێییان لەسەر سوودەكانی هەنار ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو میوەیە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی زەهایمەر و پاركنسۆن، هەر بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی هادرسفیڵد لە بەریتانیا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە كە توێكڵی هەنار ماددەی بۆنكالاگین لە پێكهاتەكەیدایە كەدەبێتە هۆی ڕێگریكردن لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و پاركنسۆن.

میوەیەكی سحریە بۆ ماوەی دووگیانی
دووگیانی بە قۆناغێكی قورس و ئاڵۆز دادەنرێت لەلای بەشێكی زۆر لە ژنان لەجیهاندا ئەو قۆناغە كە 9 مانگ دەخایەنێت بەشێكی زۆری وزەی ژن سەرف دەكات، هەروەها كاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی دەروونی و رارایی لەچاوەڕوانی كاتی لەدایكبوون و هاتنەدەرەوەی منداڵەكەی بۆ دونیا، لەگەڵ هەبوونی چەندین خۆراكی بەسود بۆ ئەو قۆناغە، هەنار بە نایاب ناودەبرێت لەماوەی دووگیانیدا ئەوەندە سودی گرنگی بۆ دایك و كۆرپەكەی هەیە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كەلەلایەن لێكۆڵەرەوانی (نەخۆشخانەی بریگهام بۆ ژنان) بڵاوكراوەتەوە، رۆژانە خواردنەوەی شەربەتی هەنار لەلایەن ژنانی دووگیان یارمەتی دەدات بۆ پرۆسەی گەشەسەندنی مێشكی منداڵ، هەروەها راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، خواردنەوەی شەربەتی هەنار پەیوەندی تۆڕی نێوان خانەكانی مێشكی منداڵ درووست دەكات كە لەدوای لەدایكبوون درووست نابێت.
س.س