کوردستانی
بڕیار لەبارەی کارگە و غەسالەکانی چەو و لمی سەر روباری سیروان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەبوونی کارگە و غەسالەکانی چەو و لم لەسەر روباری سیروان بووەتە هۆی ناشیرین بوونی سیمای روبارەکە و زیانی ژینگەیی بە ناوچەکە گەیاندووە، ، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە دەردەکەن لە بەرژەوەندی ژینگە.
یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەبارەی کێشەی غەسالەکانی سەر روباری سیروان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمەی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان چوینە سەر رووباری سیروان و غەسالەکانی چەو و لمان بەسەرکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پلان دانراوە لە هەفتەی ئایندەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە دەربکەن لە بەرژەوەندی ژینگە".
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "کاری غەسالەی چەو و لم تەنها لەسەر روبار و چەم ئەنجام دەدرێن، ئێمەش چەند چەمێکی وەرزی و روبارێکمان هەیە دەبێت بەشێوەیەک بڕیار بدەین کە زیان بە دارستان و ژینگە نەگەیەنێت".
س.س