کوردستانی
سلێمانی..خۆپیشاندان دژ بە دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی منداڵ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وابڕیارە لە سلێمانی خۆپیشاندانێك دژ بە دەستدرێژیكردنە سەر كچێكی منداڵ لە هەولێر بەڕێوەبچێت كە ماوەیەك لەمەوبەر ئەو كچە و باوكی هاتنە سلێمانی و هەولێریان بەجێهێشت.
گروپێك بەناوی "گروپی ویژدان" لە ئاگادارییەكدا رایدەگەیەنن "سبەینێ سێ شەممە كاتژمێر 11 ی پاش نیوەڕۆ گروپی ویژدان خۆپیشاندانێك لە شاری سلێمانی رێكدەخەن لەپێناو خاوەندارێتی لەلاڤەی هەشت ساڵان و باوكی لاڤە، دوای ئەو ستەم و بێ مافیەی بەرامبەریان كرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتییەوە، ئەویش بەئازادكردنی تاوانبارانی ئەو كەیسە و فشار خستنە سەریان و وەدەرنانیان لەشاری هەولێر".
لە ئاگادارییەكەی ئەو گروپەدا هاتووە "داوا لەهەموو خەڵكی بەویژدان و مافپەروەر و ئازادیخواز دەكەین لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بن و پێكەوە دەنگی خۆمان بەرامبەر ئەم زوڵم و ستەم و بێ مافیە بدەین بەگوێی دادگا و دەسەڵاتداراندا".
ئاگاداری و بانگهێشتنامە
لەپێناو خاوەندارێتی لەلاڤەی هەشت ساڵان و بەڕێز كاك لوقمان، باوكی لاڤە. دوای ئەو ستەم و بێ مافیەی بەرامبەریان كرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتییەوە، ئەویش بەئازادكردنی تاوانبارانی ئەو كەیسە و فشار خستنە سەریان و وەدەرنانیان لەشاری هەولێر
ئێمە وەك گروپی ویژدان
ڕۆژی ٣ شەممە
كاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ
لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەكی جەماوەری ساز دەكەین.
داوا لەهەموو خەڵكی بەویژدان و مافپەروەر و ئازادیخواز دەكەین لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بن و پێكەوە دەنگی خۆمان بەرامبەر ئەم زوڵم و ستەم و بێ مافیە بدەین بەگوێی دادگا و دەسەڵاتداراندا.
"گروپی ویژدان"