کوردستانی
هاتووچۆی هەولێر هەڵمەتێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل دەستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هاتووچۆی هەولێر هەڵمەتێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێ تابلۆ راگەیاند، لە هەڵمەتەكەدا دەیان ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەڵمەتەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14-09-2020 لەلایەن كەرتی هاتووچۆی بەحركە ئەنجامدراوە، سەرجەم ئەو ماتۆڕسكیلانەش كە دەستیان بەسەردا گیراوە خاوەنەكانیان كەسانی (سووری، لوبنانی، میسری و عەرەبی دانیشتووی شارەكانی ناوەڕاست وخوارووی عیراق) بوون.
دوای دەستبەسەرداگرتنیان، ماتۆڕسكیلەكان رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر كراون.