گشتی

ئەگەر لەم وەرزەدا لەدایك ببیت تەمەنت درێژتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر لەم وەرزەدا لەدایك ببیت تەمەنت درێژتر دەبێت
مەودا میدیا- هێمن سەعید

بەشێك لە زانایان لەو بڕوایەدان كاتی لەدایكبوونی مرۆڤ كاریگەری دەبێت لەسەر درێژی و كورتی تەمەنی، هەروەها زانایان ئەو مانگ و وەرزەیان دیاریكردووە كە مرۆڤ تیایدا لەدایك ببێت  تەمەنی زیاتر دەبێت.

لەدایكبووانی كام مانگە تەمەنیان درێژترە؟
زانایانی ئەمەریكی لە نێوان 1500 كەسدا لێكۆڵینەوەیان كردووە بۆ دیاریكردنی كاتی لەدایكبوونیان و زانینی ئەو مانگ و وەرزەی ئەوكەسانەی تیایدا لەدایكبوون كە زیاتر لە 100 ساڵ ژیاون.

زانایان ئاماژەیان بەوەكردووە "مانگی لەدایكبوونی كۆرپەلە لە رووی پزیشكییەوە كاریگەری لەسەر تەندرووستی كۆرپەلە دروستدەكات، چونكە ژینگە و رادەی گەرمی و ساردی كەش و هەوا و بەفر و باران بارین كاریگەرییان لە سەر منداڵدانی دایكان دەبێت، بۆنمونە لەوانەیە ژنان لەكاتی سەرما بونیاندا كاریگەری نەرێنی درووست بكات لەسەر منداڵ بوون و زیاتر ئامادەبێت بۆ تووشبوونی بە نەخۆشی درێژخایەن".

ئەو زانایانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بەشێوەیەكی گشتی دایكان لە كاتی بەهار و زستاندا هەندێك لە ڤیتامینەكانیان كەمدەكات، بەوهۆیەشەوە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر تەندرووستی منداڵان".

ئەو زانایانە باس لەوەشدەكەن "ئەو كەسانەی لەمانگەكانی پایز لەدایك بوون زیاتر هەلی ژیانكردنیان هەیە و كەمتریش ئامادەن بۆ مەترسی بەركەوتنی نەخۆشی وەرزیی".


Qaiwan
Qaiwan