کوردستانی
كۆڵبەرێكی كورد بە برینداری دەستگیردەكرێت و دەكوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ئاشكرایدەكات "كۆڵبەرێك لە سنوورەكانی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان دوای ئەوەی دەستبەسەركراوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراوە".
رێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند "هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنوورەكانی شاری شنۆ تەقەیان لە كۆڵبەرێك كردووە و بە سەختی برینداریان كردووە، دوای بریندار كردنی ئەو كۆڵبەرە، دەستبەسەریان كردووە و ئەشكەنجەیان داوە و لە كۆتاییدا بە تەقەی راستەوخۆ كوشتوویانە".
وەك ئەو رێكخراوە ئاماژەی پێداوە "ناوەندە ئەمنیەكان بە مەرجی بڵاونەكردنەوەی ئەو هەواڵە، تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردووەتەوە".