کوردستانی
زانیاری لەبارەی ئەو باوكەی دەستدرێژی كردە سەر كچەكەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە چەند رۆژی رابردوودا (ه ، م)ی 18 ساڵ لە شاری كەركوك هەوڵی خۆكوشتنی دا، پۆلیس رێگری لە رووداوەكە كرد و ئێستا ئەوەی دەربارەی هۆكارەكەی روون بووەتەوە، ئەوەیە "ئەو كچە لە منداڵیدا و لە تەمەنی 10ساڵیدا لەلایەن باوكییەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر".
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا " كاتێك سەرەتای ئەم هەفتەیە كچە 18 ساڵانەكە هەوڵی خۆكوشتنی داوە و ویستویەتی لەسەر پردی لەیلان خۆی هەڵداتە خوارەوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەوڵەكەی شكستی پێهێنراوە و رزگاریان كردووە".
هەر بەپێی زانیاریەكان "دوای ئەوەی پۆلیس هەوڵە خۆكوژییەكەیان شكستپێهێناوە، پاشان تیمەكەی پۆلیس كچەكە دەبەنە بنكەی پۆلیس، لە كاتی وەرگرتنی وتەی كچەكەدا، باسی لەوەكردووە، كە باوكی لە تەمەنی 10 ساڵیدا دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری".
لەسەر وتەكانی ئەم گەنجە "باوكی دەستگیركراوە، كە ئەفسەری خانەنشینە و تەمەنی 45 ساڵە و خەڵكی شارۆچكەی حەویجەن و ئاوارەی كەركوك بوون، باوكی كچەكەش لە بەردەم پۆلیسی لێكۆڵەری یەكێك لە بنكەكانی پۆلیسی كەركوك، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".
ئەوەی جێی سەرنجە بەپێی زانیارییەكان " ئەو پیاوە نكۆڵی لەو تاوانە نەكردووە و ئەوەشی وتووە كە هەوڵیداوە دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر كچێكی دیكەی كە تەمەنی 22 ساڵە بەڵام لە هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبووە".