کوردستانی
بڕیار بۆ خوێندن لە پەیمانگە و سەنتەرە تایبەتەكان دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رای دەگەیەنێت "بۆ خوێندنی خوێندكارانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆمەڵێك بڕیار دەرچووە و خوێندنی تێدا رێكخراوەتەوە".
چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دووشەمە 14ی ئەیلوول/2020/ یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە میدیاكانی راگەیاند بۆ چۆنیەتی دەست پێ كردنەوەی خوێندن لە سەنتەر و پەیمانگە كۆمەڵێك پێشنیارمان ئاراستەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرد".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە فەرمانی وەزاری ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر پێشنیارەكان دەركرد و شێوازی رێكخستنی دەوامی ئەو قوتابیانەی تێدا دیار كرد".
چاودێری كۆمەڵایەتی باسی لەوەشكردووە " خوێندن لە پەیمانگەی نابیستان بەشێوەی تەناوب دەبێت و بەدوو وەجبە و نابێت بەریەكەوتنیان لەگەڵ یەكتر هەبێت و هیچ پۆلێكیش پێنج بۆ هەشت قوتابی زیاتر تێدا نابێت".
هەر بەپێی بڕیارەكان " خوێندن لە پەیمانگەی رووناكی نابینایان لە پۆلی یەك تا پۆلی شەش لە نێو پۆل دەبێت و بەشێوەی تەناوب و بە دوو وەجبە هیچ بەركەوتنێك لە نێوانیان نابێت و هەر پۆلێك پێنج بۆ هەشت قوتابی لە خۆ دەگرێت، هەروەها قوتابینی پۆلی "حەوت و هەشت و نۆ" دەوام ناكەن و وانەكانیان بەشێوەی ئەلكترۆنی پێ دەدرێت".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " بۆ قوتابیانی پەیمانگای هانا نابێت هیچ هۆڵێك هەشت قوتابی زیاتری تێدا بێت و دەوام بەشێوەی تەناوب بە دوو وەجبە دەبێت، هەروەها پەروەردە و راهێنان بە تەواوی لە پەیمانگەی ئاوات بۆ پەروەردەی مێشك ڕادەگیرێت و بۆ سەنتەرەكانی ئۆتیزم دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەپێی هەلومەرج كە دەوام بكرێت یان رابگیرێت".