تەندروستی

هەڵەبجە پشكی خۆی لە كورسی خوێندنی پسپۆڕە پزیشكییەكان پێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە پشكی خۆی لە كورسی خوێندنی پسپۆڕە پزیشكییەكان پێدرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، هەڵەبجە پشكی خۆی لە كورسی كۆرسی خوێندنی پسپۆڕە پزیشكیەكان بۆ دانراوە، ئاماژەی بەوەشداوە، چیترپزیشكان لەسەر پشكی پارێزگاكەیان دەخوێنن و دوای تەواو كردنی خوێندنیان هەر لە هەڵەبجە دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەدا هاتووە " لە لایەن سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان ئاگادار كراینەوە كە رەزامەندی درا لە سەر پێدانی پشكی كورسی كۆرسی خوێندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە".

دەقی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
هەڵەبجە پشكی تایبەتی خۆی لە كورسی كۆرسی خوێندنی پسپۆرە پزیشكیەكان بۆ دانرا
ئەمڕۆ بەرواری ١٥-٩-٢٠٢٠ لە لایەن سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان ئاگادار كراینەوە كە رەزامەندی درا لە سەر پێدانی پشكی كورسی كۆرسی خوێندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە
چیترپزیشكان لەسەر پشكی پارێزگاكەمان دەخوێنن و دوای تەواو كردنی خوێندنیان هەر لە هەڵەبجە دەمێننەوە
سوپاس بۆ وەزیری خوێندنی باڵا
سوپاس بۆ سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان

بە هەوڵی ئەم بەرێزانە توانیمان خەونی لە مێژینەی كەرتی تەندرووستی هەڵەبجە بهێنینە دی..

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان