کوردستانی
وەزیری پێشمەرگە: متمانەی زیاتر لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكان دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " تا ئێستا داعش كۆتایی نەهاتووە و هەڕەشەكانی بەردەوامن و جەختیشی كردەوە، پێشمەرگە پێویستییەكی زۆری بە بەردەوامی هاوكارییەكانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
ئەم وتانەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای گەیشتنی كاروانێكی هاوكاری سەربازی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هات، وتیشی "هاوپەیمانان لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و رووبەرووبونەوەی پاشماوەكانی داعش بەردەوام دەبن، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ئەمەریكا هاوكاریی سەربازی گەیاندوەتە هێزەكانی پێشمەرگە".
شۆڕش ئیسماعیل جەختیشی كردەوە "پێشمەرگە شانبەشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆلیكی گەورەی لە شكاندنی هەیبەتی داعش گێڕا".
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند "هێشتا داعش كۆتایی نەهاتووە و تا ئێستاش مەترسییە بۆ سەر ناوچەكە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگاكانی مووسڵ، كەركووك و دیالە".
شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەشكرد "هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێویستیی زۆریان بە بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە، بەتایبەت هێزەكانی ئەمەریكا".
سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی وەزیری پێشمەر ئاماژەی بەوەدا "بۆ ئەو مەبەستە حەوت لیژنەمان لە وەزارەت پێكهێناوە و چاكسازی هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی هاوپەیمانەكانمان لە هاوكاریكردنمان بەردەوام بن".
سەبارەت بە هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكانیش شۆڕش ئیسماعیل وتی "هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق بەهێز بكەین و هیوادارین پلان و بەرنامەیەكی هاوبەشمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق هەبێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاوبەش لە دژی داعش ئەنجام بدەین".
وتیشی "متمانەیەكی زیاتر لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دروستبووە".