تەندروستی

ئەو خۆراکانەی زیان بە جگەر دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی زیان بە جگەر دەگەیەنێت
مەودا میدیا-

پرۆفیسۆر ئەلێكسی بویفیرۆف، پسپۆڕی نەخۆشی ئامرازی هەرسكردن لەزانكۆی سچۆنیفی پزیشكی ئەو خۆراكانەی ئاشكراكردووە كە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر و خراپبوونی. 

ئاماژەی بەوەشكردووە "زۆرێك لە خەڵكی گرفتارن بەدەست نەخۆشی جگەرەوە بەهۆی زۆری چەوری جگەر و شەكری خوێنەوە، بەڵام لەوە ترسناكتر شەكری فركتۆزە كە دەگۆڕێت بۆ چەوری و بەپلەی یەكەم كەڵەكە دەبێت لەسەر جگەر تا دەیكات بە هەوكردن لەسەر جگەر، هەروەها ئەوەشی وتووە بەشێكی زۆری خەڵكی ئەو مادە خۆراكیانە دەخۆن كە رێژەیەكی زۆر بەرز لە شەكری فركتۆزی تێدایە كە وادەزان سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە".

وتیشی "بۆنمونە شەربەتەكان بڕێكی زۆر لە شەكری فركتۆزی تێدایە كە مەترسیدارترینن بۆ تەندروستی، چونكە بەخێرایی دەیمژێت وە راستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ چەوری".

ئامۆژگاری ئەو دكتۆرە ئەوەیە بەشێكی زۆر لە خۆراكە میوەییەكان زیان بە جگەر دەگەیەنن، بۆیە دەبێت وریابن لە زۆری بەكارهێنانییان بە تایبەت لە شەربەتەكانیان، چونكە رێژەیەكی زۆر شەكری فركتۆزیان تێدایە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب