تەندروستی

زەعفەران توانای سێکسی زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەعفەران توانای سێکسی زیاد دەکات
مەودا میدیا-

زەعفەران جۆرێکە لە بەهارات و کە بە گشتی سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، هەروەها بە تایبەتیش سوودێکی باشی هەیە بۆ زیادکردنی توانا و ئارەزووی سێکسی، لەو سوودانەش:

- زەعفەران ئاوێتەی كارۆتین و كرۆسینی تێدایە، كە لە كاتی خواردنیدا تێكەڵ بەجەستەی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی زیادكردنی حەزی سێكسی.
- زەعفەران مادەی بیكرۆكرۆسینی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیادكردنی حەزی سێكسی لەكاتی بەركەوتنی جەستە بەتایبەت ئەندامانی زاوزێ.
- ئەو پێكهاتەی لە زەعفەرندایە یارمەتیدەرە بۆ رەپبوونی چوكی پیاو لەكاتی سێكسكردندا و وەك چارەسەرێكیش بەكاردێت تایبەت بە كێشەكانی رەپبوونی چوك.
- زەعفەران كاریگەری دەكاتە سەر هەستی مرۆڤ و چێژی خۆشی پێدەبەخشێت لەكاتی جووت بووندا كە وادەكات كەسەكە رازی بێت لە سێكسەكەی.
- زەعفەران خەمۆكی و هەستیاری لەكاتی جووت بووندا ناهێڵێت و توانای سێكسی زیاد دەكات.

هەندێك سوودی دیکەی زەعفەران
- هەندێك لە توێژینەوە نوێیەكان دەریانخستووە كە زەعفەران سوودێكی زۆری بۆ كەسانی بەساڵاچوو هەیە بە تایبەت ئەو كەسانەی تووشی لە بیرچونەوە دەبنەوە.
- دەبێتە هۆی دابەزینی تای لەش لەكاتی تووشبوونی كەسەكە بە نەخۆشیە ڤایرۆسییەكان.
- زەیتی زەعفەران سوودێكی زۆری هەیە بۆ هەستی تێربوون و كەمكردنەوەی كێشی جەستە.
- زەعفەران دەبێتەهۆی نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەكان وەك شێرپەنجەی خوێن و كۆڵۆن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب