تەندروستی

خانم لەماوەی دووگیانیدا گرنگی زیاتر بە خواردنی مێوژ بدە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانم لەماوەی دووگیانیدا گرنگی زیاتر بە خواردنی مێوژ بدە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مێوژ یەکێکە لەو خواردنانەی کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، هەروەها خواردنی مێوژ بۆ خانمانی دووگیان گرنگە و پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان دەکات.

خواردنی مێوژ لە ماوەی دووگیانیدا رێگری دەکات لە کەمبوونەوەی مادەی ئاسن و ڤیتامین B ، هەروەها پارێزگاری لە رێژەی خوێنی دایکەکە دەکات و ناهێڵێت تووشی کەم خوێنی ببێت.

مێوژ دەبێتە هۆی ئەوەی دایکەکە دەروونی ئارام بێت، هەروەها هاوکار دەبێت لە بەهێزبوونی بەرگری لەشی دایکەکە و سوودی بۆ کۆرپەکەش دەبێت، هاوکات خواردنی مێوژ بەکتریا دەم ناهێڵێت.

خواردنی مێوژ رێگری دەکات لە دڵەکزێ و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات، هەروەها رێژەیەکی باشی کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە لەماوەی دووگیانیدا بۆ دایکان گرنگن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب