کوردستانی

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە وتی "بەهۆی چەند کێشەیەکی هونەرییەوە دابەشکردنی مووچە ئەم چەند رۆژە دواکەوتووە".

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  بڵاویکردووەتەوە دابەشکردنی مووچە بۆ ئەم هەفتەیە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان