ئابووری
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی یەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەكەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەكرێت و ئەوەش بۆ نەهێشتنی قۆرغكاری دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا نێردراوە رایگەیاند "لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كاراكراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن".
وەزارەتی دارایی دەشڵێت "هەموو شوێنە فەرمییەكان دەتوانن لە پڕۆسەی كڕینی ئاشكرادا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەشدار بن و ئەوەش، لەپێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەموان و زیادكردنی داهاتی گشتییە".
جێی ئاماژەیە پێشتر فرۆشتنی دۆلار لە رێگەی بانكی ناوەندی عیراقەوە بووە، هەموو ئەو بانكە ئەهلییانە و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕانە كە مۆڵەتیان هەبووە توانیویانە بچنە ئەو زیادكرنە ئاشكرایانەی بانكی ناوەندی عیراقی.