کوردستانی

کەمئەندامان ئەم داوایانەیان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمئەندامان ئەم داوایانەیان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ کەمئەندامان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوایان کرد چاویان بە سەرۆکی فراکسیۆنەکان بکەوێت بەمەبەستی پێدانی یاداشتێک بە پەرلەمان بەرپرسی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا وەڵامان نەدراوەتەوە".

سامان حسێن، بەرپرسی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستانداین دەمانەوێت سەرۆکی فراکسیۆنەکان ببین و بەفەرمی یاداشتێکیان پێشکەش بکەین، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە و نەهاتوون بۆ لامان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە ژمارەمان 150 کەمئەنداما لەبەردەم پەرلەمانی کە ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبووینەتەوە".

سامان حسێن سەبارەت بە دواکارییەکانیان وتی "چوار داواکاریمان هەیە ئەوانیش دامەزراندنی کەمئەندامان و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان و دەستنەبردن بۆ بژێوی ژیانی کەمئەندامان و گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی کوردستان لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان