کوردستانی

قەیرانی دارایی پرۆژەیەکی گرنگ رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیرانی دارایی پرۆژەیەکی گرنگ رادەگرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت سبەینێ یەکشەممە وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی پرۆژەی دووسایدکردنی باشماخ - پێنجوێن دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد ەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لە پرۆژەکەدا وەستاوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی دووسایدکردنی باشماخ - پێنجوێن لە ساڵی 2014وە کارکردن تیادا دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی تیادا وەستاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە 65%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواوکراوە، هەروەها ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بە تەواوکردنی ئەو قەرەباڵغیەکی لە رێگەکەدا هەیە نامێنێت".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ یەکشەممە وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی پرۆژەکە دەکات، بە ئومێدی ئەوەین دووبارە بڕیار بداتەوە لەسەر دەستکردنەوە بە کارەکانی پرۆژەکە".

هەروەها لەبارەی سەردانەکەوە مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "سبەینێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی پرۆژەی باشماخ - پێنجوێن دەکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan