ئابووری

دواین زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق دوا گفتوگۆ لەبارەی  پلانی ستراتیژی بۆ داڕشتنی پڕۆژە بودجەی سێ ساڵی عیراق ئەنجامدەدەن و ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا، ئەندامێكی شاندەكەش دەڵێت داڕشتنی ئەو بنەما ستراتیژییانە بۆ ئەوەیە لەرووی ئابوورییەوە پلانێك دابڕێژرێت بۆ سێ ساڵی داهاتوو، كە جۆرێك لە سەقامگیریی ئابووری بێنێتە كایەوە.

 پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای وت "ئەمڕۆ شاندی هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی دەچنەوە بەغدا و بڕیارە رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەكان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 ئەنجامبدەن".

وتیشی "ئەم كۆبونەوانە دەبێتە دوایەمین كۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە ئەگەر وەزارەتی دارایی كۆبوونەوەكان زیاتر درێژنەكاتەوە چونكە كاتەكانیان جێگیر نیە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت".

وەك پەری نوری ئاماژەی پێدەكات "كاری شاندە باڵاكە جیاوازە لەوەی ئێمە زیاتر لایەنی تەكنیكی گفتوگۆ دەكەین بۆ ستراتیژی وەزارەتە فیدراڵییەكان لە عیراق، سەبارەت بە ئێمە تا ئەنجامی گفتوگۆكانی شاندی باڵای هەرێم و بەغدا بەدینەیەت و نەگەنە رێككەوتنی كۆتایی گفتوگۆكانی ئێمەش ئەنجامی كۆتایی نابێت".

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان  ئەوەشی خستەڕوو "كۆبوونەوەكانی لیژنەی داڕشتنی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عیراق بۆ سێ ساڵی ئاییندە، لە 31-8-2020 دەستیان پێكردووە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە پلانە ئابوورییەكە و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربوون، داڕشتنی ئەو بنەما ستراتیژییانە بۆ ئەوەیە لەرووی ئابوورییەوە پلانێك دابڕێژرێت بۆ سێ ساڵی داهاتوو، كە جۆرێك لە سەقامگیریی ئابووری بێنێتە كایەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان