کوردستانی
سلێمانی.. گۆشتفرۆشێك مۆری سەربڕخانە ساختە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ساختەكردنی مۆری سەربڕخانە و فێڵكردن لە هاوڵاتیان دوكانێكی گۆشتفرۆشتن دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی ساختەكردنی مۆری سەربڕخانەی سلێمانی و بەكارهێنانی بۆ مۆركردنی گۆشتی ئاژەڵی نەپشكنراو، لیژنەكانی قائیمقامیەت دوكانی گۆشتفرۆشی (محەمەد حاجی عومەر) یان لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی داخست".
وتیشی "لەگەڵ ئەوەی ساختەكردنی مۆری حكومەت تاوانێكی گەورەیە، خاوەنی ئەو گۆشتفرۆشە مۆرەكەی بۆ خەڵەتاندنی كڕیارەكان و فێڵی بازرگانی بەكارهێناوە، یاساش رێگری لە فێڵی بازرگانی كردووە".
بێوەی ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گۆشتەی دوكانی گۆشتفرۆشەكان بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن، پێشتر لەلایەن ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و دواتر بۆ گۆشتەكە ئەنجام دەدرێت و لە دوای دڵنیابونەوە نەبونی زیان بۆسەرتەندوستی هاوڵاتیان گۆشتەكە مۆر دەكرێت و دەخرێتە بازاڕەوە".
سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی (محەمەد حاجی عومەر) دادەخرێت و گۆشتەكە رەوانەی ڤێتێرنەری دەكرێت بۆلەناوبردن هەروەها خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە".