کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاوڵاتیانی ئەو شارە ئاگادار دەكاتەوە "هەر ماڵێك پێوەری ئاو نەبەستبێت، لەمەودوا دەبێت مانگانە 100 هەزار دینار بدات، تاوەكو ئەو كاتەی پێوەرەكە دەبەستێت".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەئاگادارییەكدا رایگەیاند "1-9-2020 دوا مۆڵەت بوو بۆ هاوڵاتیان تاوەكو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بكەن بۆ بەستنی پێوەری ئاو، لەدوای ئەو كاتەشەوە، هەر ماڵێك پێوەرەكە نەبەستێت، مانگانە 100 هەزار دینار سزادەدرێت".

وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاماژەی پێدەكات "وادەی دیاریكراو بۆ بەستنی پێوەری ئاو، پێشتر چەند جارێك لەسەر داوای ئەنجوومەنی پارێزگا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و پەرلەمانتارانەوە بەهۆی دۆخی ئابووریی نالەباری هاووڵاتییان، درێژكراوەتەوە، بەڵام لە 1-9 ەوە هەر هاووڵاتییەك سەردانی بكرێت، پێوەری نەبێت، كرێی ئاوی مانگانەی 100 هەزار دینار دەبێت، تاوەكو پابەند دەبێت بە بەستنی پێوەرەكە".

Qaiwan
Qaiwan