کوردستانی
مامۆستایانی وانبێژی ناڕازیی چوونە پەرلەمانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی نارازیی بە مەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان سەردانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیان لە هەولێر كرد، بەوتەی خۆشیان لەگەڵ چەند فراكسیۆنێك كۆبوونەتەوە.
سەفەر محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازی، دەربارەی داواكارییەكانیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەردانی سەرجەم فراكسیۆنەكانیان كردووە بۆ پشتیوانیكردنیان، داواكاری وانەبێژان بریتین لە دامەزراندن كە ساڵانێكی زۆرە لە كەرتی پەروەردە خزمەت دەكەین و مامۆستایەكی زۆریش خانەنشین بوون، یان دامەزراندمان بە گرێبەست تاوەكو هەنگاوەكانی چاكسازی لە مووچەدا ئەنجام دەدرێت".
وتیشی " هەروەها داواكارین مانگانە لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار دینارمان پێبدرێت و وەرزی هاوینیش نەبڕدرێت، لەهەمان كاتدا جیاوازی مامۆستای میلاك و وانەبێژ نەكرێت".
هەر لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "خواست و داواكارییەكان دەگەیەنن،پرۆسەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەخاوی دەڕوات، ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت بڕێك پارەی باش دەگەڕێتەوە و دەتوانرێت كێشەی ئەمانەی پێ چارەسەر بكرێت".