عیراقی

عیراق داوا لە ئەوروپا دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختی بۆ بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوا لە ئەوروپا دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختی بۆ بكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فوئاد حسێن رەخنە لە پێشێلكاریەكانی توركیا دەگرێت بەرانبەر عیراق، رایدەگەیەنێت "بەغدا بە دوای باشترین پەیوەندیدا دەگەڕێت لەگەڵ سعودیە، ئاشكراشیدەكات مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق مستەفا كازمی سەردانی پاریس دەكات".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئامانجی گەشتەكەی بۆ ئەوروپا ئاشكرا دەكات، ئاماژە بەوەشدەكات "داوای لە پەرلەمانی ئەوروپا كردووە كە چاودێری بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ساڵی داهاتوەوە بكات، هەروەها داواشی لە یەكێتی ئەوروپا كردووە، وڵاتەكەی لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربكات كە دارایی تیرۆر دەكەن، یان رێگە بە سپیكردنەوەی پارە دەدەن".

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕوو "یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی سەردانەكەی بۆ پاریس، ئامادەكارییە بۆ سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ فەرەنسا كە پێدەچێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئەو سەردانە ئەنجام بدات، بەوتەی فوئاد حسێن، یەكێك لەو پرسانەی كازمی لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا تاوتوێی دەكات، داوایەكی عیراقە بۆ كڕینی چەكی فەرەنسی".

وەزیری دەرەوەی عیراق، جەختی لەوەش كردەوە "بەغدا بەدوای باشترین پەیوەندیدا دەگەڕێت لەگەڵ ریاز، لەوچوارچێوەیەشدا بەنیازە بەم نزیكانە سەردانی سعودیە بكات، دووپاتیشیكردووەتەوە كە سعودیە دەتوانێت لەچەندین بواردا یارمەتی وڵاتەكەی بدات".

لەبارەی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ توركیا، فوئاد حسێن رەخنەی لە پێشێلكارییەكانی توركیا گرتووە بۆسەر سەروەری عیراق، بەڵام ئەوەشی خستووەتەڕوو كە عیراق نایەوێت لەگەڵ توركیا تێكچێت، بەڵام دیالۆگی راستەوخۆش بەو مەرجە پەسەند دەكات كە رێز لە سەروەرییەكەی بگیرێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەغدا بانگهێشتی مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیای كردووە بۆ بەغداو دووپاتیكردووەتەوە كە ناكرێت خاكی عیراق بكرێتە گۆڕەپانێك بۆ لێدان لە كەسانی دیكە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان