عیراقی

عیراق- رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا لە تووشبووان زیاترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 عیراق- رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا لە تووشبووان زیاترە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاشكرایكرد، رێژەی چاكبوونەوە لە عیراق لە ژمارەی تووشبووان بەرزترە، هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان نەبن ئاماری تووشبووان بەرزدەبێتەوە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند "توانیومانە سەرجەم پێداویستیەكانی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا دابین بكەین، هەروەها سنووریشمان بەڕووی وڵاتانی دراوسێ دا داخستووە و رێگەش نادەین هیچ هاوڵاتییەكی ئاسایی ئەو وڵاتانە بێنە عیراقەوە".

وەزیری تەندروستی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی تەندروستی عیراق پلانێكی تایبەتی بۆ سەردانی چلە داناوە و سەرجەم ئەوانەی دەچنە حسێنیەكان پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت  و ماسكیان بەسەردا دابەش دەكرێت".

تەمیمی ئاماژەی بەوەشدا "تیمی پزیشكی لە شوێنە ئاینییەكان دادەنرێت بەتایبەتیش نەخۆشخانەی كەربەلا سەرجەم پێداویستیەكانی بۆ دابین دەكرێت تا سەردانكەرانی مەزاری ئیمام حسێن پارێزراو بن".

Qaiwan
Qaiwan