کوردستانی

مامۆستایەکی ئایینی: دادپەروەری نییە کە پەرلەمانتارێک بە مووچەی شەش ملیۆن خانەنشین بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەکی ئایینی: دادپەروەری نییە کە پەرلەمانتارێک بە مووچەی شەش ملیۆن خانەنشین بکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مامۆستایەکی ئایینی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

عەتا محەمەد پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی داوایەکم ئاراستەی لیژنەی فەتوا کردووە کە تێیدا داوای ئەوەم کردووە بڕیارێکی شەرعی سەبارەت بەو پڕۆژە یاسایە بدرێت لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکوێی دادپەروەری و یەکسانیدا جێگەی دەبێتەوە کە پەرلەمانتارێک بە دەنگی هاوڵاتی بێچێتە پەرلەمان لە دوای چوار ساڵ بە مووچەی پێنج بۆ شەش ملیۆن خانەنشین بکرێت و فەرمانبەرێکیش بە رەنج و تێکۆشان ماندووبوونی خۆی بە مووچەی 400 هەزار خانەنشین ببێت".

پێنجوێنی وتیشی "دەبێت پەرلەمانتار لەدوای تەواوبوونی کاتی پەرلەمانی بچێتەوە سەر پیشەی پێشووتری خۆی وە ئەگەر پیشەیەکیشی نەبوو وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی خانەنشین ببێت".

سەبارەت بەوەی داواکارییەکەی ئاراستەی کێ دەکات ئەو مامۆستا ئایینیە ئەوەی خستەڕوو "کە پێشتر لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوا قسەم کردووە کە بۆی ئەوانیش رای خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی شەرعیانە بدات، هەروەها ئەم داوایە ئاراستەی فراکسیۆنەکان پەرلەمانی کوردستان دەکەم پێیان دەڵێم ویژادانیان ئاسوودە بکەن". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان