کوردستانی

بڕیارێکی حکومەتی عیراق زیان بە هاوڵاتییان و زەڕەنگەرانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەتی عیراق زیان بە هاوڵاتییان و زەڕەنگەرانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عیراق بڕیاریدا هەناردەکردن و هاوردەکردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولیر رابگرێت و تەنیا لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەغدا بازرگانی بە زێڕ بکرێت، وەک سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی پێدەکات ئەم بڕیارە زیانی بە زەڕەنگەر و هاوڵاتییانیش گەیاندووە.

دلێر تاهیر، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارەی حکومەتی عیراق بۆ راگرتنی هەناردەکردنی زێڕ زیانێکی زۆری گەیاندووە بە بازاڕی زێڕ و بازاڕی وەستاندووە و زیان بە زەڕەنگەر و هاوڵاتییان گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو زێڕەی ئێمە دەیکڕین ناتوانین بیفرۆشینەوە و ئەو پارەیەشی بەدەست ئێمەوەیە دیاریکراوە، بۆیە بەو بڕیارە زیانێکی زۆرمان پێگەیشتووە".

 سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی نرخی زێڕەوە وتی "نرخی زێر رۆژانە بەردەوام بەرز و نزمی دەکات و هەر کاتە و نرخی زێڕ بە جۆرێکە لە بازاڕەکاندا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan