کوردستانی
سلێمانی..نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا کە نەشتەرگەرییەکی گەورە و دەگمەنە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەشاری سلێمانی لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجام درا بۆ نەخۆشێك ئەویش نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بوو لەریخۆڵەی كەنەخۆشەكە تووشی شێرپەنجە ببوو و بەهۆیەوە میزەڵدانی لابرا.
دکتۆر دڵشاد حەمە خورشید، پزیشكی پسپۆڕی گورچیلە و میز و میزەڕۆ و ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە رایگەیاند "ئەوە جۆرە نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەنە و ماوەی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و زیاتر بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە دەماری میزەڵدانیان نەخۆشە و كاریگەری لەسەر گورچیلەكانیان دروست دەكات".