عیراقی
داعش زیاتر لە یەك ملیۆن كتێب و دەستنوسی زانكۆی موسڵی سوتاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی زانكۆی موسڵ قەبارەی ئەو زیانانە ئاشكرا دەكات كە بەهۆی داگیركردنی ئەوشارەوە بەر ژێرخانی زاستنی زانكۆكە كەوتووە، باس لەوەشدەكات چەكدارانی داعش زیاتر لە یەك ملیۆن كتێب و دەستنوسیان لە كتێبخانەی زانكۆكە سوتاندووە.
قوسەی كەمالەدین، سەرۆكی زانكۆی موسڵ، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "لە سەردەمی داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە چەكدارانی ئەو گروپە تیرۆرستیە نزیكەی یەك ملیۆن كتێب و دەستنوسیان لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی موسڵ سوتاندووە".
وتیشی " 144 باڵەخانەیان زیانیان بەركەتووە و بەشێكیان بە تەواوی رووخاون، هاوكات 80% ی تاقیگەكانیان زیانیان بەركەوتووە، بەشێوەیەكی گشتیش رێژەی وێرانكاری زانكۆی موسڵ %80 یە".