جیهانی

ئەمڕۆ یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە گرژیەكانی توركیا و یۆنان كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە گرژیەكانی توركیا و یۆنان كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تا ئێستا گرژییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس بەهۆی گەڕانی توركیا بەدوای نەوت و گازدا لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامە، ئەمڕۆش سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی لووتكەدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەكان لە دەریای سپی ناوەڕاست گفتوگۆ دەكەن و دەیانەوێت لەوبارەیەوە بڕیار بدەن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپادا ئەم پرسە یەكێك دەبێت لە بابەتە سەرەكییەكان، بەڵام رێكخراوە یەكێتی ئەوروپا دەیەوێت دەرفەت بداتە هەوڵەكانی تایبەت بە دانوستاندن بە ئومێدی ئەوەی ئەنجامیان هەبێت. 

تا ئێستا نوێترین هەڵوێستی توركیا ئەوەیە كە ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ یۆنان، بەڵام نابێت هیچ مەرجێكی پێشوەخت باس بكرێت، ئەوە لەكاتێكدایە یۆنان دەڵێت ئەو ناوچەیەی توركیا تێیدا سەرقاڵی گەڕانە بەدوای سەرچاوەی وزەدا سنووری ئاویی یۆنان و قوبرسە، قوبرسیش داوا لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە بەرامبەر توركیا رابگەیەنێت.

چارلس میشێل، سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "پێمان وایە ئەم كێشەیە تەنیا كێشەی یۆنان یان قوبرس نییە، ئەمە شتێكە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا هەیە، بۆیە بڕیارمان داوە پێكەوە داوای كۆبوونەوەیەكی لووتكە بكەین كە لە رۆژانی 24 و 25ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت".

چارلس وتیشی "ئەوروپییەكان لە ئاستێكی باڵادا بەشداری دەكەن و گفتوگۆیەكی ستراتیژی ئەنجامدەدەن سەبارەت بەم بەشەی دەریای ناوەڕاست و توركیا". 
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان