جیهانی

كۆرۆنا لە چین بەرەو هەڵكشان دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا لە چین بەرەو هەڵكشان دەچێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، 12 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوە، لەكاتێكدا رۆژی رابردوو 10 حاڵەت تۆماركراوە.

ئەو لیژنەیە لە بەیاننامەیەكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون لە دەرەوە هاتوون، جگە لەوەی 25 حاڵەتی تووشبوونیان تۆماركردووە بەڵام نیشانەكانیان نەبووە، لەكاتێكدا رۆژی رابردوو 21 حاڵەتی لەوشێوەیەیان هەبووە.

تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە چین وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون زیاتر لە 85 هەزار حاڵەتە، لەكاتێكدا تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە چین بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە نەگۆڕە، كە ئەویش 46 هەزار و 34 كەسە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان