ئەدەب و هونەر
بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئەمڕۆ كۆتایی پێدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ لە سلێمانی بۆ دووەم رۆژ بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەردەوام دەبێت و هەر ئەمڕۆش كۆتایی بە چالاكییەكانی دێت، وەك سەرۆكی بنكەی روناكبیری گەلاوێژیش باسی دەكات بەرنامەی ئەمڕۆی فێستیڤاڵ جیاوازە لە دوێنێ.
دكتۆرە ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆكی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ كاتژمێر 10 رۆژی دووەم و كۆتایی فێستیڤاڵەكە دەستیپێكرد و تا كاتژمێر پێنج بەردەوام دەبێت".
وتیشی "ئەمڕۆ بابەتەكان جیاواز دەبێت و سەرەتا لێكۆڵینەوەكان پێشكەش دەكرێن، پاشانیش دابەشكردنی خەڵاتەكان دەستپێدەكات و یەكەم و دووەم و سێیەمەكانیش دیاری دەكرێن، ئەمڕۆش وەك دوێنێ تەنها بەشداربووانی بەرهەكانن واتە هیچ میوانێك بەشداری فێستیڤاڵەكە نابێت بەهۆی ئەو دۆخەی كۆرۆنا دروستیكردووە".