جیهانی

ئەمەریكا: ئێران ماددەی پێویستی هەیە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا: ئێران ماددەی پێویستی هەیە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا رایگەیاند "ئەمڕۆ واشنتۆن سزا بەسەر زیاتر لە 24 كەس و لایەندا دەسەپێنێت كە بەشداربوون لە بەرنامەی موشەكی و ناوەكی و چەكی ئێراندا.

بەرپرسە ئەمەریكییەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژەی بەوەداوە "ئێران ماددەی پێویستی هەیە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ و هاوكارییەكانی لە بواری موشەكی مەودا درێژدا لەگەڵ كۆریای باكوور دەستپێكردووەتەوە".

ئەم سزا نوێیانە لەگەڵ هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمەریكا  یەكدەگرێتەوە،  كە تیایدا هەوڵدەدات سنوورێك بۆ دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا دابنێت،  هەروەها هەفتەیەك دوای ئەوە دێت ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیلدا رێككەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و ئەمەریكا رۆڵێكی سەرەكی بینی لەو رێككەوتنانەدا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان