کوردستانی

سەدان تۆن سەوزە و میوە دەستیان بەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان تۆن سەوزە و میوە دەستیان بەسەرداگیرا
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەهەفتەی رابردووەوە دەستبەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گیراوە، كە بە قاچاخ لە سنورەكانەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان.

حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای وت " لە هەفتەی رابردووەوە دەستبەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گیراوە، كە بە قاچاغ هێنراونەتە هەرێمی كوردستان، ئەمانە لەو بەرهەمانە بوون كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەشی پێویست بەرهەم دێت و زیاتریشیان تەماتە، پەتاتە و سەوزە بوون".

وتیشی "وەزارەت رێنمایی و رێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەردەكات، هەروەها لیژنەی لە پارێزگاكان و عەلوەكان هەیە و لە خاڵە سنوورییەكانیش شوێنی سەیركردن و پشكنینی بەرهەمەكان هەیە".

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەموو وەرزێكدا هاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی قەدەغە دەكات، ئەوەش ئەمە لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی، بۆیە هەر بەرهەمێكی قەدەغەكراو هاوردە بكرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.


Qaiwan
Qaiwan