ئابووری

هۆكاری نەناردنی پارەكەی بەغدا ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هۆكاری نەناردنی پارەكەی بەغدا ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆكاری نەناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم  ئاشكرا دەكات، تائێستاش وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی رانەگەیاندووە.

شیروان میرزا، ئەندامی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "تائێستا حكومەتی عیراقی ئەو 320 ملیارەی نەناردووە كە بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ بینێرێت بۆ هەرێمی كوردستان و مانگی رابردووش پارەكەی نارد".

وتیشی "هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا ئێستا حكومەتی عیراقی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەكردووە، بۆیە دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی 320 ملیارەكەی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت".

بەپێی ئەو رێككەوتنە سەرەتاییەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق ئەنجامدراوە، دەبێت حكومەتی عیراق مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، مانگی رابردووش ئەو بڕە پارەیەی ناردە هەرێم و دواتر حكومەتی هەرێم دەستی بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كرد.

تائێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی موچەی رانەگەیاندووە و مانگێك زیاتریش بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2020 تێپەڕیوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان